رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێكی بڵاوكردەوە و بە ڕۆژێکی مەزن ناوی برد.

محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ڕادەگەیەنێت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە گەلی کوردی ئازیز لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم خەڵکی عێراق دەکەم، بەو ئومێدەی ئەم بۆنە مەزنە ببێتە بەدیهێنەری داهاتووێکی گەش.

سوودانی هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە، ئەم بۆنەیە بیرمان دەخاتەوە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کاری پێکەوەیی و بەرز ڕاگرتنی بەها هاوبەشەکان و یەکچارەنووسیی و ئەو داهاتووەی پێکەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراقدا.

هەروەها دەڵێت: نەورۆز جارێکی هەموو پارچەکانی وڵاتەکەمان بە سەر دەکاتەوە ڕۆڵەکانی ئێمەش بەردەوامن لە کارکردن و بونیاتنان و پتەوکردنی هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشکانی گەلی عێراق.

محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلانی ناوچەکە دەکات کە ئەم جەژنە دەکەنەوە و دەڵێت: بەو ئومێدەم خوا سەقامگیریمان بۆ بگێڕێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button