رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
ئاڵای كوردستان لە بەشی ئیمۆجی زیاد دەکرێت

گەنجێکی کورد لە هەوڵی ئەوەدایە ئاڵای کوردستانیش بۆ لیستی ئاڵاکانی جیهان لە بەشی ئیمۆجییەکانی کیبۆرددا زیاد بکات.
دوای دانانی شێوەزاری سۆرانی – کوردی لە نێو لیستی زمانەکانی جیهان لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە، بۆکان جاف، خاوەنی پرۆژەی زیادکردنی ئاڵای کوردستان لە لیستی ئاڵای وڵاتان، گوتی: لە هەوڵی ئەوەدام ئاڵای کوردستانیش بۆ لیستی ئاڵاکانی جیهان لە بەشی ئیمۆجییەکانی کیبۆرددا زیاد بکرێت و چاوەڕوان دەکەم بەمزووانە کارەکە بە سەرکەوتووانە تەواو بکرێت.
پێشتر بۆکان جاف لە نووسینێکدا ڕایگەیاندبوو: هاونیشتمانیانی خۆشەویست بابەتی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان گەیشتووە بە شوێنی خۆی، بۆ ئەوەی ئێمەش ببینە خاوەنی ئاڵای خۆمان لە کیبۆرد هاوشێوەی وڵاتانی دیکە.
بۆ ماوەی مانگێک پێویستی بە پاڵپشتی هەموو کوردە، با دەست لە ناودەست کارەکە تەواو بکەین. بۆکان جاف وادەڵێت.
Facebook Comments Box