کوردستانگرنگ

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتەوە لەبارەی مووچە

پێشەوا هەورامیی: “بابەتی مووچە نەدەبووە کێشە ئەگەر کاک قوباد تاڵەبانی داوای لە خالید شوانی نەکردایە داوای جیاکردنەوەی مووچەی سلێمانی بکەن لە بەغدا.”

کێشەی موچە کەی سەری هەڵدا؟

بابەتی موچە نەدەبووە کێشە ئەگەر کاک قوباد تاڵەبانی داوای لە خالید شوانی نەکردایە داوای جیاکردنەوەی مووچەی سلێمانی بکەن لە بەغدا بۆ ئەوەی کەس لە داهاتی سلێمانی نەپرسێت. 

دواتر هەر کاک قوباد ئەمری بە سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبەکەی کرد لە بەغدا لە ژێر واژۆی پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزیسیۆنی ساختە واژۆ بکەن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پارەی سلێمانی بنێرن. 

بێگومان ئێستا دوای ئەو هەموو نەهامەتییەی بەسەر میللەتەکەمان هێنایان نایانەوێ ددان بە هەڵەکەیاندا بنێن و بۆیە قسەکانی وتەبێژی حکومەت بە هی خۆیان نازانن، چونکە پابەندی بڕیارەکانی حکومەت نەبوون و ئەوەندەی لە خزمەت بڕیارەکانی دژ بە میللەتەکەمان بوون ئەوەندە لەخزمەت خەڵک و میللەتەکەمان نەبوون و کە ڕاستیەکان دەوترێن یەکسەر دەشڵەژێن و بەیاننامە دەردەکەن!

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button