رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هەرێمی كوردستان بەرەو كشتوكاڵی زیاتر و عێراقیش بەرەو وشكەساڵی

عێراق بەرەو وشکەساڵی دەڕوات بەهۆی ئەوەی زۆرینەی زەوییە تەرخانکراوەکانی بۆ کشتوکاڵ کەڵکیان نەماوە و زەوییەکانی کوردستانیش دووچاری وشکبوونەوە و لەناوچوونی بەرهەمەکان نەبووەتەوە و دۆخیان بۆ کشتوکاڵ لەوپەڕی باشیدایە.

هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان نۆ ملیۆن و 937 هەزار و 769 زەوی بۆ کشتوکاڵ تەرخان کراون؛ بەپێی ئەو سەرژمێریانەی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە كراون هیچ کام لەو زەوییە تەرخانکراوانە کێشەیان تێدانییە و دووچاری وشکبوونەوە نەبوونەتەوە.


ئەمەش لەکاتێکدایە، عەلی حەموود شەممەری، بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاندبوو: 51 ملیۆن دۆنم ڕووبەری زەوی لە عێراق بۆ کشتوکاڵ تەرخانکراوە، بەهۆی وشکەساڵییەوە تەنیا 24 ملیۆن دۆنم بەکەڵکی کشتووکاڵ ماوە.

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button