رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی مووچە و بودجە

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەگەر بەغدا پارە بنێرێت تاوەکو جەژن دوو مووچە دابەش دەکەین.
وەزیری دارایی لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەش ڕایگەیاند: ناکرێت مووچەی نزیکەی 360 هەزار مووچەخۆری ئەمنی دابەش نەکرێت کە پارەیان بۆ نەنێردراوە، بۆیە چاوەڕوانی ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانین.
بەشێک لە قسەکانی وەزیری دارایی:
– بەغدا بۆمبی هەڵداوەتە ماڵی کوردەوە و دەیەوێت هەرێمی کوردستان بکاتە دوو بەش.
– بەغدا بە بیانووی جیاواز شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.
– وەکو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لەبارەی داواکارییەکانی حکومەتی عێراق سەدا سەدی ئەوەی پێویست بووە کردوومانە.
– سەرجەم کارەکانی ناردنی لیستی مووچەخۆران بۆ بەغدا بە ئەلیکترۆنی کراوە، هەموو مانگێک بە یەک کلیک دەتوانین لیستی مووچە بنێرین.
– ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق زۆر کەمترە، ڕێژەی مووچەخۆران بەپێی ژمارەی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان 16% یە و لە عێراق دەگاتە 38%.
– لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون لیستی مووچەخۆرانی هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بنێرین و لە بەغداش بەهەمانشێوەیە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە سەرۆکایەتیی حکومەت مووچە وەردەگرن نەوەک وەزارەتی دارایی.
– بەغدا وشەی خەرجی ڕاستەقینە (ئینفاقی فیعلی) کردووەتە بیانوو بۆ بڕینی قوتی خەڵک، ئێستا ڕازی بووە لە بودجە بیگۆڕێت.
– با کەس دڵی خۆش نەبێت بەوەی هەرێمی کوردستان بشکێت، ئەگەر هەرێم بشکێت هەموومان دەشکێین، هەندێک هەڵوێست هەن ماڵوێرانییان بەدوادا دێت.
– ماوەی 10 ساڵە حکومەتی عێراق لە 6%ی بودجەی زیاتر بۆ نەناردووین.- – داهاتی ناوخۆ مانگانە نزیکەی 350 ملیار دینارە.
ژێدەر
ئاڤا
Facebook Comments Box