رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بڕە پارەیەکی دیکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم

وابڕیارە لەم هەفتەیەدا، بەغدا بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

نەرمین مەعرووف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: “لەم دوو ڕۆژەدا بڕی پێویستی مووچە بۆ هێزە ئەمنییەکان دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان”.

لەلایەکی دیکەوە محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لیستی مووچەی دەزگا ئەمنییەکان بە کۆدی بایۆمەترییەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە، بەڵام هێشتا پارەی نەناردووە”. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی نەناردنی بڕی پێویست بۆ مووچە لەلایەن بەغداوە، تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button