
وابڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارێک سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمرۆ چوارشەممە،کاتژمێر 11ی پێش نێوەڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە یەکێک لە بڕگەکانیدا دوایین پێشهاتەکان لەبارەی مووچەوە دەخاتەڕو.
شایەنی باسە ئێوارەی دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا کە لە رێوڕەسمێکی بەربانگ لە هەولێر پێشکێشی کرد، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدەن.
هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی دوو بۆئەوە دەگەرێتەوە کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، داوای 949 ملیار و 813 ملیۆن دیناریان لە بەغدا کردبوو، بەڵام بەو بڕەی کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچە ناردوویەتی 390 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.



