کوردستانگرنگ

جێگری پارێزگاری سلێمانی داوادەکات پرۆژەی ‘هەژماری من‘ جێبەجێ بکرێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگاکە ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی.

بەپێی نوسراوێکی شاهۆ عوسمان کەریم جێگری پارێزگاری سلێمانی کە ١٤ی مانگی رابردوو ئاڕاستەی سەرجەم قایمقامێتییەکانی سنووری پارێزگاکەی کردووە، داوای کردووە هەماهەنگی تەواو بکرێت بۆ دانانی تۆڕی ئامێرەکانی ئەی تی تێم بۆ راکێشانی پارە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە.

پڕۆژەی هەژماری لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمەوە راگەیەندراوە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار فەرمانبەری هەرێم هەژماری بانکییان بۆ کراوەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button