بەغدا بەشێکی مووچەی مانگی ئاداری نارد
له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ بڵاویكردهوه، بەشی ژمێریاری وهزارهتمان دەستیکرد بە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-04-2024، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوزیرانی عێراق و ڕەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی؛ بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی کەمئەندامان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، شایستە داراییەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفال، گرێبەستەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی عێراق دادگای باڵای فیدراڵی و دیوانی چاودێریی دارایی لە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاگادارکردووەتەوە، “بەوپێیەی تەواوکردنی میکانیزمی خۆجێیکردنی (تەوتینکردن)ـی مووچەکانیان پێویستی بە ماوەیەکی زیاتر هەیە”.