
زیاتر لە 14 هەزار پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، پلەکانیان بەرزکرایەوە.
لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتوە، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ـی کارمەندان.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاڵپشت بە ماددەی چواردە لە سیستمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە (6033) له 4-12-2011، تایبەت بەڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان بڕیارەکە دراوە.
Facebook Comments Box



