رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

عەدنان موفتی: بەشێک لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی نادەستوورین

سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی زیاد لە سنووری خۆیان ڕۆیشتوون و پێچەوانەی مافەكانی هەرێمی کوردستانن.

عەدنان موفتی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئێستا لە عێراقدا دیموکراسییەتی تەواو نییە، بۆیە پێویستە هەموو پێکهاتەکان نوێنەری خۆیان هەبێت بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانیان بکەن.

دەشڵێت، ڕاستە بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی کۆتایین، بەڵام دەستوور لە سەرووی هەموو یاساکانەوەیە و بەشێک لە بڕیارەکانی ئەو دادگەیە زیاد لە سنووری خۆیان ڕۆشتوون، لابردنی کورسیی پێکهاتەکان کە بە یاسا ڕێکخراوە و یەکێتی و پارتی دەنگیان لەسەر داوە، پێشێلکارین بەرامبەر بە یاساكانی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش دوای ئەوەهات، دادگەی فیدراڵی، کورسیی پێکهاتەکانی لە بەغدا و مووسڵ هەڵنەوەشاندووەتەوە و ئەم بڕیارەی تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان بووە، بەمەش ئەو بڕیارانە بە لایەنگریی سیاسی لێكدەدرێنەوە. عەدنان موفتی ئەمەی گوتووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button