
پارێزگاری هەولێر دەڵێت ” گومانمان لە ڕووداوەکەی بازاڕی لەنگە هەیە، دوای جەژن هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەخرێتەڕوو”.
ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولیر گوتی، “دوای جەژن، ئەو دوکانانەی زیانیان بەرکەوتووە چاکدەکرێنەوە، ئێمەش گومانمان لە ڕووداوەکە هەیە دوای جەژ هۆکارەکەی بۆ ڕای گشتی دەخرێتەڕوو.”
گوتیشی، سەرجەم کامێراکانی چاودێری ئەو شوێنە براون بۆ سەیرکردنەوە و بەشێک لە کارمەندانی سکویریتی کە ئەرکی پاراستنی بازاڕی لەنگەیان لە ئەستۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
Facebook Comments Box



