کوردستانگرنگ

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند چین و توێژێك ده‌رده‌كات

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو پێشینە کشتوکاڵیانەی، کە لەسەر شەهیدانە پاکتاو دەکرێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی4ی 2024، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان، کە لەسەر شەهیدان پاکتاو بکرێن.


وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بڕیاره‌كه‌ شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی شەڕی داعش و پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی دەگرێتەوە.

راشگه‌یه‌نراوه‌، ئەوانەی ئەو پێشینانەیان وەرگرتووە، پاکتاو دەکرێن و لێخۆشبونیان بۆ دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button