رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی ناوی وانەبێژان بۆ بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزاروتی دارایی، وابڕیارە ناوی وانەبێژان لەگەڵ لیستی مووچەی مانگ چوار ڕەوانە بکرێت. 

مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان ڕاگەیاند: “بڕیارە لیستی ناوی وانەبێژان بۆ بەغدا بنێردرێت تاوەکو بكرێنە گرێبەستی هەمیشەیی، بۆیە ئامادەکارییەکانمان بەردەوامن و کاریان لەسەر دەکەین، هەر کاتێک تەواو بوو، ڕەوانەی بەغدا دەکرێت”. 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر مەسرور بارزانی فەرمانی کردبوو پاش جەژنی رەمەزان، وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی وانەبێژان بکات تاوەکو لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی بكرێنە گرێبەستی هەمیشەیی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button