رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مووچەی دەیان هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت زیاد دەکرێت

دوای زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتەکانی عێراق، هەوڵی زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتەکانی هەرێمیش دەدرێت.

دوای ئەوەی دووشەممەی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی ژمارە 38ـی ساڵی  2013 هەموارکرایەوە و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە 170 هەزار دینارەوە بۆ  250 هەزار دینار زیادکرا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک پێکهێنراوە و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئامادە دەکات بۆ ئەوەی مووچەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هاوتا بکرێت.

بەمجۆرەش بە هاوتاکردنی مووچەکەیان، هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بڕی 100 هەزار دینار یان زیاتر دەچێتە سەر مووچەکەی.

لە هەرێمی کوردستان 100 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە، 63 هەزار و 200 یان مووچەیان 150 هەزار دینارە، 6 هەزاو 800 یان فەرمانبەری حکومەتن و بڕی 100 هەزار دیناریان وەکو دەرماڵە پێدەدرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button