کوردستانگرنگ

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆدەکات.

ئەمرۆ چوارشەممە، 24-04-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە دوو بڕگە پێکدێت، بڕگەی یەکەمی تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی ڕاپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ مووچەی مانگی نیسان و داڕشتنی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری داهاتەکان و بە بانکیکردنی پێدانی مووچە، بەگوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ گفتوگۆ دەکرێت.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە دوو خاڵ گفتوگۆ دەکرێن کە بریتین لە:


  • – چەند پێشنیارێک تایبەت بە ئاسانکاریی گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان لای هاووڵاتییان وەکوو: خانووبەرە، کشتوکاڵی، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، گەشتوگوزار، هاوسەرگیری، هەروەها قەرزی بانکە بازرگانییەکان و ڕێژەی سوودی بانکیی ئەم قەرزانە و ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەیان بەپێی یاسای چاکسازی.
  •  

– لە بڕگەی سێیەمدا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردن لە بەشداربوون، تاووتوێ دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button