رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
وادەی گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە ئاشکرا کرا

وابڕیارە لەم هەفتەیەدا بەغدا پارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخاتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم.
د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، “وەزارەتی دارایی عێراق بە دوو بەش پارەکە دەخاتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و لەم هەفتەیەدا تەواوی پارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.”
ئەمەش دوای ئەوەدێت، نزیکەی هەفتەیەکە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، لیستی مانگی چواری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە.
Facebook Comments Box