رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزارەتی کارەبا لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەباوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

– هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە.

– ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.

– بە هەوڵ و ڕێنمایی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و، وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سوتان و تێکچوون بپارێزرێت.

– سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەین هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button