رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

دادگەی فیدراڵی ملکەچی پرۆژەی ‘هەژماری من’ دەبێت

دادگەی فیدراڵی لەم هەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان وەک هەموو عێراقییەکان مافیان هەیە بانکی دڵخوازی خۆیان هەڵدەبژێرن.

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی”وەک چۆن مووچەخۆرانی حکوومەتی فیدراڵی بانکی دڵخوازی خۆیان هەڵدەبژێرن لە لیستی بانکە پەسەندکراوەکان، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش هەمان مافیان هەیە”.

ئاماژەی بەوەش داوە، هەموو بانکە بەشدارەکانی پرۆژەی هەژماری من، مۆڵەتیان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پێ دراوە، دوای ڕاستکردنەوەی دادگەی فیدراڵیش، بەتەواوی توانایانەوە تا هێڵی کۆتایی بەردەوام دەبن.

پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە. کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی “هەژماری من” بەردەوامە و دوایین ئامارەکانیش ئاشکرای دەکەن؛ تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆژەکە تۆمارکراون گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر و زیاتر لە 150 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە فەرمانبەران.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button