ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ پرۆژەی ‘هەژماری من’ ڕاگەیاند

ئەمریکا بۆ تیمی پڕۆژەی “هەژماری من”: ئەگەر مووچە لەڕێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە دابەش بکرێت، پارەی هاوکاریی پێشمەرگە نانێرین.
تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرۆژەی هەژماری من ڕیگەیاند: ئەمریکا پێی گوتووین ئەگەر مووچە لەرێگەی بانکەکانی رەشید و ڕافیدەینەوە دابەش بکرێت، ناتوانین پارەی هاوکاری پێشمەرگە بنێرین.
تیمی پڕۆژەی “هەژماری من” لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هۆکاری ئەوەی ئەمریکا لەڕێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە هاوکاریی پێشمەرگە ناکات، ئەوەیە کە ئەو دوو بانکە سیستمی بانکیی جیهانیدا نین، واتە ناتوانن دۆلار حەواڵە بکەن و دۆلاریشیان بۆ بێت.”
ئەمەش لەکاتێکدایە پرۆژەی هەژماری من وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە. حکومەتی ئەمریکا، پشتگیری پرۆژەکە دەکات.
پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی “هەژماری من” بەردەوامە و دوایین ئامارەکانیش ئاشکرای دەکەن؛ تاوەکو سەرەتای ئەم مانگە، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە پڕۆژەکە تۆمارکراون گەیشتووەتە 260 هەزار فەرمانبەر و زیاتر لە 150 هەزار کارتی بانکیش دراوەتەوە فەرمانبەران.
ژێدەر: رووداو