کوردستانگرنگ

کەشناسی هەرێم هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:

بە گوێرەی پيشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت. لەم ڕووەوە هۆشداری دەدەین بە هاووڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی لافاو، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەن:

1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.
2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.
3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.
4- شۆفێری مەکەن.
5- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.
6- زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە گشتییەکان بەکار مەهێنن.
7- لەو ناوچانە دوور بن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button