رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ڕاگەیەندراوێک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەبارەی هەڵبژاردن

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا داوادەکات، هەڵبژاردنێکی شەفاف ئەنجامبدرێت و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بەشداری بن.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بەشداری تێدا بکەن و دووربێت لە سەپاندنی ئیرادە و ئەنجام و دابەشکاری پێشوەخت.”

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، داواش دەکات تیمی یونامی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و چاودێرانی نێودەوڵەتی چاکتر و فراوانتر چاودێری پرۆسەکە بکەن.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

راگەیاندراوێک لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

بەسەرسوڕمانێکی زۆرەوە بەیاننامەیەک لەلایەن چەند فراکسیونێک لە پەرلەمانی عێراقەووە دەرچووە سەبارەت بە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر ئەم خالانەی خوارەوە دەکەینەوە :

١- پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم هێزی سیاسی کوردستان بوو لەرێگای جەنابی سەرۆک بارزانی و لەبەهاری سالی ١٩٩١ لەگردبونەوەیەکی جەماوەری باسی لەوەکرد کە دەبێت شەرعییەتی شۆڕشگێری بگوازینەوە بۆ شەرعییەتی دەستوری و دیموکراسی لەرێگای هەلبژاردنەوە .

٢- لەسالی ١٩٩٢ تادواین هەلبژاردن ،پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم بوە و هیچ کات ترسی هەلبژاردنی نەبووە ، چونکە پشت ئەستورە بەئەندام و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان .
٣- پارتی ماوەی دوو ساڵە داوا دەکات هەڵبژاردن بکریت بەڵام هەندێک لایەن و بەتایبەت ئەوانەی ئیستا بەیاننامە دەنوسن خۆیان باش دەزانن کام لایەن بوو رێگربوو لەئەنجامدانی هەلبژاردن و ئەوەش دەزانن کە کام لایەنی سیاسی بوو دەیگووت ئەگەر هەلبژاردنیش بکرێت ناهێڵین سندوقەکانی دەنگدان لە دێگەڵە بەولاوە دابنرێت و ناهێڵین لەسنوری سلێمانی هەلبژاردن بکریت .
٤- پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووەو لەگەڵیشی دەبێت بەمەرجێک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت و دوور بێت لەداڕشتنی پێش وەختەو ئەو تێبینی و سەرنجانەی پارتی تێبینی نەتەوەیەکن و پارتی لەگەل هەلبژاردنێکی شەفاف و دوور لەدەست وەردانە .
٥- پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنێک بکریت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت و ناکرێت پێکهاتەکان لە تورکمان و کلدو ئاشوری لە پەرلەمانی عێراق نوێنەریان هەبێت و لەپەرلەمانی کوردستان بێبەش بکرێن .

لەکۆتاییدا داوا دەکەین هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدریت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن و داواش دەکەین تیمی یونامی و کۆمەڵگای نێودەولەتی و چاودێرانی دەولی چاکترو فراوانتر چاودێری پرۆسەکە بکەن و پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بەشداری تێدا بکەن و دوربێت لەسەپاندنی ئیرادەو ئەنجام و دابەش کاری پێش وەخت .

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە پەرلەمانی عێراق .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button