کوردستانگرنگ

هۆشدارییەک لە کەشناسیەوە لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو

کەشناسی هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە لە ئەگەری بارانبارینی زۆر و بەلێزمە.

دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “پێشبینییەکان بە جۆرێکن بارانبارینەکە سەرتاسەری بێت و لە چەند ناوچەیەک بڕی زیاتر دەبارێت بەراورد بە ناوچەیەکی دیکە.”

بە گوتەی دیلان رەشاد، ناوچەکانی دەشتی هەولێر، کۆیە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، هەروەها لە قەزای دووکان بەراورد بە شارەکانی دیکە، بارانی زیاتر دەبارێت.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەش کرد، “لەنێوان ئەو کاژێرانەدا جار جار خۆش دەکاتەوە، واتە بارانەکە ناوبەناو دەبێت.”

دیلان رەشاد گوتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە لە ئەگەری بارانبارینی زۆر بۆ ئەوەی لە ئامادەباشیدا بن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button