
بەهۆی ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی بازاڕی قەیسەریی هەولێر نزیکەی 100 دووکان سووتان.
رۆژی یەکشەممە 5/5/2024 کاتژمێر 9ی شەو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی ئاگرەکەوە 370 دووکان سووتاون و شەش کەسیش برینداربوون و تاوەکو ئێستاش خەمڵاندنی زیانە ماددییەکان نەکراوە.
هەر دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی سەرچاوەی ڕووداوەکە و هۆکار و زیانەکانی پێکهێنراوە، کە بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 370 دووکان سووتاون کە زۆربەیان قووماشفرۆش بوون و تاوەکو ئێستاش خەمڵاندنی زیانە ماددییەکان نەکراوە.
Facebook Comments Box



