
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم فەرمانی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەکات.
سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەكات.
لەگرنگترین تەوەرەکان، پابەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ لە بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و بەبانكییكردنی مووچە، بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستانە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بابەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پرۆژەكانی بەنداو و ئاودێری لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەکرێت.
Facebook Comments Box



