رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی چوار لەلایە بەغداوە
بەگوێرەی زانیاریەکانی، لەسبەی سێشممەوە وەزارەتی دارایی عێراق بەچەند قۆناغێک پارەی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
دوای ئەوە لە چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوەکرا، ئەمرۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 130 ملیار دیناری وەک گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێمی کوردستان ناردوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: “تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەران نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.”
میدیا مەگەزین زانیویەتی، وابڕیارە سبەی سێشممە وەزارەتی دارایی عێراق بەچەند قۆناغێک مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بخاتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
Facebook Comments Box