
حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان بـە شـانـازیـیەوە ڕایـدەگـەیـەنـێت کـە بـە فـەرمـی بـوو بە ئـەنـدام لــەیــەکــێتیی نــێودەوڵــەتــی بۆ پــاراســتنی ســروشــت. ئــەمــەش هــەنــگاوێــکی مــێژوویـیـیە و هــەرێــمی کــوردســتان دەخــاتــە ڕیــزی کــۆمــەڵــگای نــێودەوڵــەتــی.
ئـەم ڕاگـەیـانـدنـە لـە کـۆنـگرەی جـیهانـیی یـەکـێتی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت لـە ئـەبـوزەبـی بڵاوکـرایـەوە، کـە وڵاتان و زانـا و بەرپرسانی بواری ژیـنگە لـە سـەرتـاسـەری جـیهان کـۆبـوونـەوە بۆ دەستنیشانکردنی کارە لەپێشینەکانی پاراستنی سروشت لە سەرتاسەری جیهان.
د. هـانـی ئـەلـشاعـر، بـەڕێـوبـەری ڕۆژئـاوای ئـاسـیا لـەیـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بۆ پـاراسـتنی سـروشـت، وتـی ”خـۆشـحاڵـین بـەخـێرهـاتـنی حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان دەکەین بـۆ نـێو خـێزانـی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بۆ پـاراسـتنی سـروشـت. ئـەمە سـەرەتـای دەسـپێکی هـەنـگاوێـکی گـرنـگە بـۆ بــەهــێزکــردنــی هــەوڵــەکــانــی پــاراســتنی ســروشــت لــە هەرێمی کوردستان و عێراق و تــەواوی نــاوچــەکــە. دەوڵــەمــەنــدیــی هـەرێـمی کـوردسـتان لـەڕووی سـروشـت و فـراوانـبوونـی ڕۆڵـی سـەرکـردایـەتـی لـە ڕووی ژیـنگەوە، دەرفـەتـێکی مـەزن دەبـەخـشێت بـۆ هـاوبـەشـییەکـی کـاریـگەر. بـەیـەکـەوە کـار دەکـەیـن بـۆ پـاراسـتنی فرەچەشنیی زیــندەوەران و بنیاتنانی خــۆڕاگــریــی بــەرامــبەر گــۆڕانــی کــەشوهــەوا و پشتگیریکردنی پیشکەوتنی بەردەوام بۆ کۆمەڵگا و سیستەمی ژینگەیی”.
بـەیـان سـامـی عـبدالـرحـمن، ڕاوێـژکـاری بـاڵای سـەرۆکـی حـکومـەتـی هـەرێـمی کوردستان بـۆ کـاروبـاری دەرەوە و گــۆڕانــی کــەشوهــەوا وتــی ”بــوونــە ئــەنــدام لــەیــەکــێتیی نــێودەوڵــەتــی بــۆ پــاراســتنی ســروشــت هــەنــگاوێــکی مــێژوویــییە بــۆ حــکومــەتــی هــەرێــمی کــوردســتان. ئــەمــە ڕەنــگدانــەوەی فــراوانــبوونــی پـابـەنـدیـیەکـانـی حـکومـەتـی هـەرێـمە بـۆ بـەرەوپێشـبردنـی ژیـنگە و پـاراسـتنی فرەچەشنیی زیـندەوەران و بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکانمان بەشێوەیەکی بەردەوام”.
بـەیـان سـامـی عـبدالـرحـمن، کـە ئـەم هـەفـتەیـە نـوێـنەرایـەتـیی حـکومـەتـی هـەرێـمی کـورسـتان دەکـات لـەکـۆنـفرانـسی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت لـەشـاری ئـەبـوزەبـی، وتـی: ئێمە پابەندین بە پـاراسـتنی شـاخ و ڕووبـار و دارسـتانـەکـانـمان بـۆ نـەوەکـانـی داهـاتـوو، هـەروەهـا بـەشـدار دەبین لـە هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا”.
ڕێزدار مەسرور بارزانی، ســەرۆکــی حــکومــەتــی هــەرێــمی کــوردســتان، پشــتگیری دەکــات لــەپـاراسـتنی فرەچەشنیی زیـندەوەران لـە کـوردسـتان و لـەوەی کـە حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان ڕۆڵـی هەبێت لە پاراستنی سروشت لە عێراق و ناوچەکە و جیهان.
ئەمە بۆچی گرنگە؟
ئـەنـدامـیەتی لـە یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بۆ پـاراسـتنی سـروشـت، هـەرێـمی کـوردسـتان دەبـەسـتێتەوە بـەزیـاتـر لـە 1400 ڕێکخـراوی ئـەنـدام، لـە نـێویاندا حـکومـەت و ڕێکخـراوی نـاحـکومـی و دەزگـاکـانـی تــوێــژیــنەوە لــە زیــاتــر لــە 170 ووڵات کــە یــەک ئــامــانــج بــەیــەکــیانــەوە دەبــەســتێتەوە، ئــەویــش پاراستنی میراتی سروشتیی گۆی زەوییە لە:
- بـەهـێزکـردنـی یـاسـا و سـیاسـەتـی پـەیـوەنـدار بـە ژیـنگە کـە هـاوتـەریـب بـێت لـەگـەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
- هـەمـاهـەنـگیکردن لـەگـەڵ شـارەزایـانـی جـیهانـی لـەسـەر پـاراسـتنی فرەچەشنیی زیندەوەران، بەڕێوەبردنی ئاو و خاک، و بەدارستانکردنەوە.
- دەســتگــەیشــتن بــە دەرفــەتــی تــوانــاســازی و پــاڵپشــتیی بــۆ پــرۆژەی پــاراســتنی سروشت و خۆڕاگریی بەرامبەر گۆڕانکاری کەشوهەوا.
- پـەرەپـێدانـی گـەشـتوگـوزاریـی ژیـنگەدۆسـتانە و وەبـەرهـێنانـی سـەوز، ئـەمـەش وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی فراوان بۆ گەشەسەندن.
هەمەجۆریی زیندەوەران و کلتوری سروشت لە کوردستان
هـەرێـمی کـوردسـتان شـوێـنی هـەنـدێـک لـە گـرنـگتریـن سیسـتەمـە ژیـنگەیـیەکان و گـیانـلەبـەرانـی کـێویـیە لـە عـێراق. زنـجیرە چـیاکـانـی هـەرێـمی کـوردسـتان، دارسـتانـی داربـەڕوو و رووبـارەکـان، لـە چـیاکـان شـوێـنی ژیـانـی چەندین جۆری جیاوازی زیـندەوەرن، لـە نـاویاندا، پـڵنگی زاگرۆس کـە تـاوەکـو ئێسـتاش لـە نـاوچـەی بـارزان و قـەرەداخ و دارسـتانـی نـاو چـیاکـان دەژی. هـەروەهـا، بـوکـە کـانـی کـوردسـتانـی، کــە هــەردووکــیان لــە لیســتی ســوری یــەکــێتیی نــێودەوڵــەتــی بۆ پــاراســتنی ســروشــتدان و مــەتــرســی لـەنـاوچـوونـیان لـەسـەرە. زیـاتـر لـە 2000 جـۆر ڕووەک، گـوڵـی کـێوی، داربـەڕوو و قـەزوان، گـیای دەرمـانـیی، تـایـبەتـن بـەسیسـتەمـی ژیـنگەیـی نـاوچـەکـانـی چـیاکـانـی زاگـرۆس. زیـاتـر لـە 350 جـۆر بـاڵـندەی جـیاواز تـۆمـارکـراون، لـەنـاویاندا، بـاڵـندە کـۆچـبەرەکـانـی وەک لـەقـلەق و هـەڵـۆ و پـەڵاوی کـوردسـتان، کـە ئـەمـەش نـیشانـەی گـرنـگیی کـوردسـتانـە وەک رێـڕەوی کـۆچـی بـاڵـندە لـە ڕۆژهـەڵاتـی دەریای سپیی ناوەڕاست. حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان هـیوادارە بـەشـێوەیـەکـی فـەرمـی، چـەنـد نـاوچـەیـەک وەک نـاوچـەی پـارێـزراو بـناسـێنێت، لەوانە، نـاوچـەی بـارزان کـە لـەلایـەن خـەڵـکی ئـەو نـاوچـەیـە پـارێـزراوە، پـارکـی نیشــتمانــیی هــەڵــگورد-ســەکــران، نــاوچــەی پــارێــزراوی قــەرەداخ، کــە پــێکەوە هــەزاران هــێکتار لــە دارسـتان و نـاوچـەی ئـاوی و ژیـنگەی کـێوی لـە لـەنـاوچـوون دەپـارێـزن کـە گـرنـگن بـۆ ژیـانـی کـێوی و دانیشتوانی ئەو ناوچانە.
ئـەم نـاوچـانـە تـەنـها خـەزێـنەیـەکـی بـەهـاداری ژیـنگەیـی نـین، بـەڵـکو سـەرچـاوەی بـژێـوی و کـلتور و نـاسـنامـەی خـەڵـکی کـوردسـتانن. بـوون بـە ئـەنـدام لـەڕێکخـراوی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت، یـارمـەتـیی حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان دەدات ئـەم نـاوچـانـە باشتر بپارێزێت و ستراتیژییەکانی هاوتەریب بکات لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی بەردەوام
حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان پـێشوەخـتە ژمـارەیـەک دەسـتپێشخەریی کردووە، لـەوانـەش، پـلانـی خـۆگـونـجانـدن لـەگـەڵ گـۆڕانـی کـەشوهـەوا و چـاکـسازیـی بـەرێـوەبـردنـی ئـاو. ئـەنـدامـبوون لـە ڕێکخـراوی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت، دەبـێتە هۆی بـەهـێزترکـردنـی ئـەم هـەوڵانـە و کردنەوەی دەرگای نوێ بۆهاوبەشیی نێودەوڵەتی بۆ بووژاندنەوەی ژینگە و گەشەی بەردەوام. بـەیـان سـامـی عـبدالـرحـمن وتـی ” بوون بە ئـەنـدامی ئەم ڕێکخراوە ئـامـاژەیـەکـە بـۆ جـیهان کـە حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان ئـامـادەیـە هـاوبـەشـێکی بـەرپـرسـیار بـێت بـۆ پـاراسـتنی هـەسـارەی زەوی”. هـەروەهـا وتــی ” ئــێمە پــەرۆشــین لــە ئــەزمــوونــی ئــەوانــی تــرەوە فــێر بــین و ئــەزمــوونــی خــۆمــانــیان لــەگــەڵ بەش کەین و پشکمان هەبێت لە دروستکردنی داهاتوویەکی سەوزتر و خۆڕاگر”.
دەربارەی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت: ڕێکخـراوی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بۆ پـاراسـتنی سـروشـت کـە لـە سـاڵـی 1948 دامـەزراوە، گـەورەتـریـن و فـراوانـتریـن تـۆڕی ژیـنگەیـییە. زانـیاری و ڕێـنمایـی و هـاوبـەشـیی دابـین دەکـات بـۆیـارمـەتـیدانـی کۆمەڵگاکان لە پاراستنی سروشت و دڵنیابوون لەوەی پێشکەوتن بەردەوام و یەکسانە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری