کوردستانگرنگ

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی گیان لەدەستدانی چوار قوتابییەکەی گەرمیان

بە داخەوە هەواڵی گيان لەدەستدانی ژماره‌يه‌ك قوتابيى ئاماده‌يى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌م له‌ ئەنجامی ڕووداوێكى دڵتەزێنی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار ـ كفرى بیست.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.
‌ خواى مه‌زن گيانیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هيواى‌ چاکبوونەوەی خێراش بۆ بريندارەکان ده‌خوازم.


مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button