
“هێزێکی ئەمنی یەکێتی بێژەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری تیوار شاکار ستار دەڕفێنن”
دەزگای میدیایی تیوار لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە بازگەی کۆیە بێژەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری تیوار شاکار ستار لە کاتی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر و لە بازگەی ”ئاشتی” كۆیە لە لایەن هێزێکی ئەمنی یەکێتیەوە دەستگیرکراوە.
ڕاشیگەیاند، دەستگیرکردنی شاکار ستار لە کاتێکدابووە لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەیدا بووە و دەست بەسەر ئۆتومبێلکەیدا گیراوە، ژن و دوو مناڵەکەشی بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە کۆیەوە تا سلێمانی براون.
ئەو دەزگا میدیاییە ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوداوەکە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و هێزە ئەمنیەکەی ئاسایشی یەکێتی گواستویانەتەوە بۆ زیندان لە سلێمانی، تا ئێستاش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نەداوە، لە کاتێکدا شاکار ستار تەنها ڕۆژنامەنووسە و کاری پیشەییانەی خۆی وەک بێژەر ڕادەپەڕێنێت.



