نوێترین لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بەشداریی پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و هاوەڵەکانیانی کرد.
مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی هاوخەمی خۆمان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە ڕێگەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراستەی ڕابەرایەتی، سەرۆکایەتی، حکوومەت و گەلی ئێران بکەین و هیوداراین ئەمە دوا ناخۆشی گەلی ئێران بێت”.
دەشڵێت، هیوادارین ، “ئەم ڕووداوانە ببنە هۆکارێک بۆ ئەوەی گەلان لە یەکتر نزیک ببن و هەموومان بتوانین پەیوەندیی باشتر لەگەڵ یەکتر دروست بکەین”.
ئاماژڵی بەوەشکرد، “ئێمە چاوەڕێ بووین دوای چەند ڕۆژێکی دیکە پێشوازیی لە سەرۆککۆماری ئێران بکەین بۆ هەولێر لە چوارچێوەی ئەو سەردانەی بەنیاز بوو بۆ عێراق بیکات، بەڵام بەداخەوە ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە هاتە پێشەوە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی بەڕێزان سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و هەموو هاوڕێیانیان. ڕووداوەکە دڵگران و نیگەرانی کردین”.