
ئاسایشی هەولێر بۆ ‘تیکتۆکچیەکان’: سوکایەتی بەدابونەریتی کۆمەلگە بکەن، دەستگیر دەکرێن.
موقەدەم ئەردەلان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، گوتی: ئەو کەسانەی “تیکتۆکچین” و لایڤ دەکەنەوە و “قسەی نەشیاو و سوکایەتی دەکەن” کە لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵگە ناگونجێت، یەک بە یەکیان بۆ ئاسایش بانگ دەکرێن و هۆشدارییان پێ دەدرێت.
گوتیشی، تاوەکو ئێستا چەندین “تیکتۆکچی و لایڤچی” بۆ ئاسایش بانگکراون و ئاگادار کراونەتەوە، ئەگەر پابەند نەبن ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزا دەدرێن، بەپێی یاسای خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، هاوکات کەسێکیش سکاڵای لەسەر ئەوان تۆمار کردبێت دەستبەجێ ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
Facebook Comments Box



