کوردستانگرنگ

کشتوکاڵی هەولێر جووتياران و خاوەن دەڕاسەکان هۆشیار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، “جووتياران و خاوەن دەڕاسەکان؛ بەر لە دروێنەکردن هۆشیار بن”.
ئەمە دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:

١- پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (٦کغم) لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.
٢- نابێت بە هیچ شێوەیەک لەحیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.
٣- وشیاربوونی شوفێری دەڕاسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.
٤- چاککردنی ڕێگای نێوان توخوبەکان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.
٥- پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.
٦- شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بەدوور بگرن لە جگەرەکێشان؛ ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان.
٧- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگریی شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر.

تەلەفۆنی بەرگریی شارستانی: (١١٥) و (١٢٥)
تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف)ی سنوورەکە: (١٢٢)

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button