رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەڵامی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەداتەوە و دەڵێت، ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:

سەبارەت بە نووسراوى وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، ئێمە وەکوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین، بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت و نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ دەرەوە هەناردە بکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار سەردانی بەغدامان کردووە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵیشەوە، لەگەڵ سەرۆكى لیژنەی داراییی پەرلەمان و هەروەها لەگەڵ لیژنەی حکومەتی فیدراڵ، لە هەرسێ وەزارەتی نەوت و پلاندانان و دارایی کۆبووینەوە و کۆنووسەکەشی واژوو کرا.

دوایین جاریش لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ ی مانگى ئايار، لیژنەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆبووەوە، ئێستا چاوەڕێین ئەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەکە دەربچێت، هەروەها ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەین، بە مەبەستى چارەسەرى ئەم بابەته.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button