
ئەمرۆ شەممە 1/6/2024 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستا، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بۆ سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛
سڵاو و ڕێز،
پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم.
یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕوڵی دیار و کاریگەری هەبووە.
لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان



