کوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی (٩٠) کیلۆ حەبی هۆشبەریش لەجۆری ترامادۆل دەستی بەسەرداگیرا.

ئەمە دەقەی ڕاگەیەنراوکەیە:

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ٢٤ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی موصل، لەچالاکیەکدا توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری گواستنەوەو بازرگانییان بە حەبی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات هەر لەم چاڵاکیەدا بڕی (٩٠کیلۆ گرام) حەبی ترامادۆڵ لەشارۆچکەی زاخۆ دەستی بەسەردا گیرا.

لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٣ـی ٦ـی ٢٠٢٤

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button