کوردستانگرنگ

تاوەباران و هەورەبروسکە هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسێک، ھەندێک کاتی سبەی یەکشەممە، هەندێک کات نیمچەھەورە و ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و تاوەبارانی کورتخایانیش هەیە.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی یەکشەمە 23/6/2024 لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەک لە دەریای ناوەڕاستەوە و نزیکبوونەوەی لە ناوچەکانمان و ھاتنی بڕێک شێ لە سعوودیەوە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت و ھەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و تاوەبارانی کورتخایانیش دەبێت لە ھەندێ ناوچەی شاخاویی سنووری ئیدارەی راپەڕین و سۆران ، پله‌ی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان بە جێگیری دەمێنێێتەوە و لەناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق لە ئەنجامی ئەو بارستەھەوایە کەمێک نزم دەبێتەوە.
پێشبینی پله‌ی گه‌رمی
ھەولێر 44 پلە
سلێمانی 41 پلە
دھۆک 43 پلە
ھەڵەبجە 43 پلە
کەرکوک 46 پلە
ئیدارەی گەرمیان 47 پلە
ئیدارەی راپەرین 42 پلە
ئیدارەی سۆران 39 پلە
ئیدارەی زاخۆ 42 پلە
دووسبەی دووشەممە 24/6/2024 بارستەھەواکەی دەریای ناوەڕاست بە تەواوی دەگاتە ناوچەکانمان و پلەی گەرما 3 تا 4 پلە بەراورد بە سبەی نزم دەبێتەوە و تا رۆژی چوارشەممە 26/6/2024 کاریگەریی لەسەر کەشی ناوچەکە دەمێنێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button