کوردستانگرنگ

هۆکاری وەرگەرانی ئۆتۆمبێلی حاجییە کوردەکان ئاشکرا کرا

لە ڕومادی ئۆتۆمبێلێكی حاجییانی کوردستان وەرگەڕاوە و  چوار حاجی گیانیان لەدەست داوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22-06-2024 لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ سلێمانی پێنج حاجیی هەرێمی کوردستان کە بە “ڤیزای ساڵی” فەڕیزەی حەجیان بەجێگەیاندووە، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لەسەر ڕێگەی ڕومادی بۆ سلێمانی ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و گەیێنراونەتە نەخۆشخانەی ئەو شارە.

لەبارەی ژمارەی گیان لەدەستدانی حاجییەکان، ئەنەس عانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئەنبار، ڕایگەیاند: بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە چوار حاجی گیانیان لەدەست داوە، کە دوو ئافرەت و دوو پیاون.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی خێرای ڕومادی ڕوویداوە و بەگوێرەی زانیاریەکان هۆکارەکەی بەکارهێنانی مۆبایل بووە لەلایەن شۆفێرەکەوە.

هەر لەدوای ڕووداوەکەش ناسنامەی ئەو حاجییانە ئاشکرا دەبێت، بەناوەکانی:

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button