
بڕیارە ئەم هەفتەیە بە فەرمی بەنداوی چەمرگە بکرێتەوە، دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی بوژانەوەی کشتوکاڵی لە پارێزگای هەولێر.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: لەم هەفتەیە بەنداوی چەمرگە بەشێوەیەکی فەرمی دەکرێتەوە و ئەمساڵ سەرڕێژ بووە.
گوتیشی: بەنداوەکە ناوچەی وشکانی ئەم ناوچەیە بەتەواوی دەبوژێنێتەوەو کاریگەرییەکانی لافاو لەسەر هەولێر کەمدەکاتەوە، هاوکات دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری.
تێچووی بەنداوەکە چوار ملیار و 300 ملیۆن دینارە، توانای کۆگاکردنی یەک ملیۆن و 110 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
Facebook Comments Box



