
هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاو بکاتەوە، سزا دەدرێت.
د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ گوتی: بە سەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتیان لابووە، پێبژارندی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لای دادگایە.
هێمن میرانی جەختی کردەوە، هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاو بکاتەوە، لە لایەن داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگا.
وەزارەتی ناوخۆ لەپێناو ڕێگریکردن لە بوونی بازاڕی نایاسایی جۆراوجۆری چەک، ئێستا پڕۆژەیەکی هاوبەش لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی جێبەجێ دەکات، تا سێ بازاڕی هاوچەرخ کە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی کۆنتڕۆڵ دەکرێن دروست بکرێن.
Facebook Comments Box



