
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی بڕی ئەو زیانانەی ئاشکرا دەکات کە لە ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا بەریان کەوتوە.
هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی ئەو 14 مانگەی کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا راگیراون زیانی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە.
راشیگەیاند، 35%ی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەهۆی بڕیارەکەی تورکیاوە راگیراوە و، بڕیاریشە هەتاوەکو 7ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ راگرتنی گەشتەکان بەردەوامبێت.
Facebook Comments Box



