رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕادەگیریێن

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: بۆ ماوه‌ی (٣) كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵەتیی هه‌ولێر ڕادەگیرێن.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ (٣ ی ٧ ی ٢٠٢٤)، بۆ ماوه‌ی (٣) كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵەتیی هه‌ولێر، به‌ هۆی مه‌شقێكی فریاگوزاری له‌ فڕۆكه‌خانە ڕادەگیرێن.
هاووڵاتییانیش دڵنیا ده‌كرێنەوە، بوونی ژمارەیەکی زۆر له‌ ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگریی شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ ده‌وری فڕۆكه‌خانه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌ مه‌شقه‌كه‌وه‌.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button