کوردستانگرنگ

گەنجێک بەهۆی تەقەی خۆشیەوە کوژرا

گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵان بەهۆی تەقەی خۆشیەوە لە سنوری قەزای شارەزوور کوژرا.

شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، لە سنوری قەزای شارەزوور گەنجێک بە ناوی (ڕەهەند ئاکۆ) تەمەن (١٦) ساڵ، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێکی وێل، کوژرا.

بەگوێرەی ئەو شایەتحالانەی لە شوێنی ڕووداوەکەبوون، تەقەکردنەکە بەهۆی یاری نێوان ئیسپانیا و ئینگلتەرا بووە و بەو هۆیەوە فیشەکێک بەر ناوبراو کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button