ئەمرۆ سێشەممە، 16/7/2024 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارە هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
هەوڵی تیرۆرکردنی بەڕێز ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن.
هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەريمی کوردستان
Facebook Comments Box