کوردستانگرنگ

وەزارەتی خوێندنی باڵا مژدەیەک دەداتە قوتابییان

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەمساڵیش زۆرترین دەرفەت بۆ وەرگرتنی قوتابیان دەڕەخسێنین.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی وەرگرتنی هەموو دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان، گوتی: هێشتا خولی دووەم ماوە و زانیاریی تەواو لەسەر ڕێژەی دەرچوون نەهاتووە بەڵام، زۆرترین دەرفەت بۆ وەرگرتن دروست دەکەین.

ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەم دەرفەتی وەرگرتن بۆ سەرجەم دەرچووان ڕەخسێنراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە لە ساڵانی پێشوو بەهۆی کەمی نمرەکانیان ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە دەرچوانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرنەدەگیران.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button