بەهۆی وێنەگرتن لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەیی، برایەکی ئارێز عەبدوڵڵا لە کارەکەی دوورخرایەوە.
ئارام عەبدوڵڵا کە برای ئارێز عەبدوڵڵایە و بەڕێوەبەری گشتی بودجەیە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە پشکی یەکێتی، بەهۆی وێنەگرتن لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەی، لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ئاگاداردەکرێتەوە کە بچێتە ماڵەوە دابنیشێت و لەکارەکەی دەرکراوە.
میدیا مەگەزین زانیویەتی کە کەسێکی دیکە لە پشکی یەکێتی ئەم پۆستە بەڕێوە دەبات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مڵمڵانيکانی نێوان قوباد تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی تا دێت زیاتر دەبێت.
Facebook Comments Box