جیهانڕاپۆرتکوردستانگرنگهەواڵ

باڵاترین دامەزراوە و بەرپرسی ئەمنی ئێران سزادران

وەزیر و وەزارەتی ” ئیتلاعات”ی کۆماری ئیسلامی ئێڕان، لە لایەن وەزارەتی “گەنجینە”ی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە خرانە ژێڕ ئابڵووقەی ئابووری.

ئەمڕۆ هەیینی ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. ” نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی داراییەکانی دەرەوە” لە ” وەزارەتی گەنجینەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا” وەزارەتی ” ئیتڵاعات”ی ئێران کە گرینگترین دەزگای هەواڵگری و ئەمنی ئەو وڵاتەیە و وەزیری وەزارەت ئیتڵاعات ” ئیسماعیل خەتیب”ی، بە تۆمەتی هێڕشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی خستە لیستی ئابڵووقەکانەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە ” تەواوی دارایی و بەرژەوەندییەکانی سزادراوان کە لە چوارچێوەی دەستەڵاتتەکانی دادوەری ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە، دادەخرێن (بلۆک دەکرێن) و هاووڵاتیانی ئەمریکا قەدەغە دەکرێن لە هەر مامەڵەیەک لەگەڵ کەس یا دامەزراوە سزادراوەکان ئەنجامبداتبدات. جگەلەوە، تەواوی ئەو دامەزراوانەی کە بەلانی کەمەوە خاوەندارییەتەکەیان (سەدا ٥٠)ی هی کەس و دامەزراوە [وەزیر و وەزارەتی ئیتڵاعات] سزادراوەکان بێت ڕادەگیردرێت ئابڵووقی دەخریتە سەر”

وەزارەتی گەنجینەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. وێنە: ئەسۆشییەتید پرێس

لە دریژەی ئەو بەیاننامەی سزادانەکان هاتووە: هەر کەسێک لە دەرەوەی ئەمریکا هەر جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ کەس و دامەزراوە سزادراوەکە بکات، لەلایەن ئەمریکاوە ئابڵووقەی دەخرێتە سەر و سزا دەدرێت.

لە بەیاننامەکەی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە: وەزارەتی “ئیتڵاعات” و دەستوپەیوەندە ئەلیکترۆنییەکانی[گرووپی هاکەر]، لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە، چەندین هێڕشی ئەلیکترۆنی کوێرانەیان بۆ سەر دەوڵەت و دامەزراوەی کەرتی تایبەت ئەنجامداوە.

هەرچندە وتەبێژی وەزراەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەو تۆمەتانی ئەلبانیای بێ بنەما لەقەڵمدا، بەڵام، ئەلبانیا لە دوو ڕۆژی رابردوو بەگۆی هێڕشی چەند مانگێک لەمەو بەر بۆ سەر سیستەمی ئەلیکترۆنی سەر ئەو وڵاتە، گشت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند. ئەو هێڕشە ئەلیکترۆنییە بووە هۆی وەستانی گشت خزنەتگوزارییە ئەلکترۆنی و ئۆنلاینەکانی ئەو وڵاتە.

ئیسماعیل خەتیب، وەزیری تیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی. وێنە: پێگەی وەزارەتی ئیتڵاعات

چەندین جاری تریش ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە هۆی هێڕشی ئەلیکترۆنی و هاوکاری ڕژێمی ” بەشار ئەسەد” و تیرۆر لە ئەوڕوپا و ئەمریکا . وەزارەتی ” گەنجینەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا” سزای خستۆتە سەر چەندین کەسایتی و دامەزراوەی وەزارەتی ” ئیتڵاعات”

کۆماری ئیسلامی ئێران، جگەلە وەزارەتی ” ئیتڵاعات” نزیکەی شازدە دامەزراوەی هەواڵگری و ئەمنی هەیە، هەرچەند هیچ سەرچاوەیەکی ئەو ژمارەیە پشتڕاست ناکاتەوە. جگە لە ” ئیتڵاعات” ، سووپای پاستارانی کۆماری ئیسلامی ئێڕانیش دەزگای ئەمنی خۆی هەیە، بە ” ئیتڵاعاتی سووپا” ناسراوە.

لۆگۆی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران

وەزارتی ” ئیتڵاعات” سەرکیترین ناوەندی هەواڵگری و ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئیران دادەنرێت. بەشێوەی یاسای بەرپرسی ئاسایشی ئێڕانە. هەرچەند ئەندامی کابینەی حکوومەت و لەژێر دەستەڵاتی سەرۆککۆمارە، بەڵام، وەزیری ئەو وەزارەتە سەرەکی ئێڕان ڕاستەوخۆ لە لایەن ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دیاریدەکریت ڕاپۆرت بۆ ” نووسینگەی ڕابەر” بەرزدەکاتەوە.

 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button