
ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، ئاسایشی گەرمیان لەسەر هەڕەشەکردن لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکانەوە کەسێکی دەستگیرکرد.
ئەمشەو ئاسایشی گەرمیان لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی کەسێکیان داناوە بە ناوی ( ب ح ع )، کە بە تاوانی ( خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان ) دەستگیریان کردووە. ئاسایشی گەرمیان باس لەوە دەکات، لەسەر سکاڵای کەسێک، ( ب ح ع ) یان دەستگیرکردووە بە هۆی ئەوەی لەڕێگەی فەیسبووکەوە هەڕەشەی لە کچێک کردبوو.
بڵاوکراوەکەی ئاسایش دەڵێت “دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن بەشی ئایتی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لەسەرفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان بەدواداچوون بۆ کەیسەکە کرا و بە مادەی (٢ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەئەلکترۆنیەکان ) و بە بڕیاری دادوەر لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بڕیاری دەستیگرکردنی بۆ دەرچوو”
لە ئێستادا ئەو کەسەی دەستگیرکراوە دانی بە تاوانەکەی داناوە و لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕاگیراوە

میدیا مەگەزین / گەرمیان