
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند:
بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دابینكردن و دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌نگاوی كرداری بۆ ئاماده‌كردنی پارچه زه‌وی و دانانی نه‌خشه‌ی كه‌رتی بۆ زه‌وییه‌كان له سنووری شاره‌وانییه‌كان ده‌ستپێكردووه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر چه‌ند ڕۆژێكه تیمی ئه‌ندازیاریی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستیان به كاری ڕووپێوكاری و ڕێكخستنه‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كانیان كردووه بەمەستی دانانی نەخشەی کەرتی وەک ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
پرۆسه‌ی ڕووپێوكاری له سنووری شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامه و تاوه‌كوو ئێستاش هه‌نگاوی زۆر باش له بواری ڕووپێوی بۆ زه‌وییه‌كان نراوه و كاركردنیش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌زوویی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ببن.



