کوردستانگرنگ

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاووڵاتیان لە دوو كەسی ساختەكار ئاگادار دەكاتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە 28/7/2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “ماوەیەکە کەسێك بە هەر دوو ناوی ساختەی (تارا کەریم ئاغا – Tara Kareem Agha) و (سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی – Sozan Shex Kamal Barznje) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بە تایبەتی ماسنجەری فەیسبووک، بە شێوەیەکی ساختەکارانە، بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکات.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، ئەم کەسە ساختەکارە، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەكی بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نییە و لایەنە دادوەری و ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەم کەسە بگرنە بەر، بە دڵنیاییشەوە ئەم ساختەکارە دواجار باجی کارە نایاسایی و ساختەکارییەکانی دەدات و بە سزای یاسایی خۆی دەگات.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button