کوردستانگرنگ

کۆماندۆی یەکێتی هەرەشە لە رۆژنامەنوسێک دەکەن

هانا چۆمانی، ڕۆژنامه‌نووسی کورد و دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندا، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت:
لەلایەن کۆماندۆی یەکێتی هەڕەشەی لێکراوە و ژیانی لە مەترستدایە!

لە بەیاننامەکەی هانا چۆمانیدا هاتووە، کۆماندۆی یەکێتی چەندین جار تووندی هەڕەشەیان لێکردووم، هەروەها چەندین جارە ئەکاونتی فەیسبووکەکەم بە ریپۆرت دەسووتێنن!!

ده‌قی بەیاننامەکەی هانا چۆمانی:

بەیاننامەیەک لە رۆژنامەنوس هانا چۆمانی
بۆ رای گشتی و رێکخراوەکان
دەزگا میدیایەکان
سەندیکای رۆژنامەنوسان
سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان
بۆ رێکخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان
بۆ رێکخراوە بیانیەکان لەهەرێمی کوردستان
بۆ کونسوڵ و نوێنەرایەتیەکان لە هەرێم

من رۆژنامەنوس (هانا چۆمانی) ئاگادارتان دەکەمەوە لەو هەڕەشانەی بەرامبەر بە من دەکرێت لەپای کارە رۆژنامەڤانیەکان، نوسین و رەخنەگرتن لە سۆشیاڵ میدیاوە لەباری دۆخی ئازادی و بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان و بە تایبەتیش هێزی کۆماندۆی سلێمانی لەبارەی ئەو رەفتار و کارانەی کە دەیکەن

بۆ ئاگاداری هەموو لایەک دوای چەندین جار هەڕەشە، نامەو وپەیامناردن بەرێگای جیاجیا بەوەی ئەگەر بێدەنگ نەبم و دەست هەڵنەگرم ئەوا چارەنوسم باشنابێت و تەنانەت باسیان لەوەکردوە ئەگەر وازنەهێنم لە رەخنەگرتن لە کۆماندۆ و هێزەکانی دیکە ئەوا (پڕی دەمم گولە دەکەن) بڕیارمدا لەمەزیاتر هەرەشەکان پشتگوێ نەخەم

دوای ئەوەی بێدەنگ نەبووم و بەردەوامبووم لە رەخنەگرتن دواجاری دەستیان دایە کارێکی نوێ ئەویش سوتاندنی فەیسبووکەکەم بوو لەریگای ریپۆرکردن. دواجار فەیسبووکەکەم سوتێندراو و لەماوەی سێ ساڵدا دووجارە ئەوەم بەرامبەر دەکرێت و ئەوەش دەچیتە چوارچێوەی تیرۆری ئەلیکتڕۆنی و کپکردنی ئازادی رادەربرین بەرێگای دیجیتاڵی

بەداخەوە کەسانێک وەک لێرسراوی نوسینگەی بافل تاڵەبانی کە باڵا دەستن جگە لە هەڕەشەکردن بە کوشتن و باجی قورس هاوکات دەڵێن ئەگەر لە سۆشیاڵ میدیاش رەخنەبگرن باجی قورسی دەبێت

رۆژنامەنوسی فریلانس
هانا چۆمانی
۲۸ی تەمموزی ۲٠۲٤

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button